له پاش کشانه‌وه‌ی نوری مالیکی له هه‌وڵی بۆ گرتنه‌وه ده‌سـتی پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر بۆ گه‌ڕی سێـیه‌م، ئایا هیچ به‌ربه‌سـتێـک له به‌رده‌م حه‌یده‌ر عه‌بادی ماوه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق؟ ئایا عه‌بادی ده‌توانێت له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به ئه‌نجامێـک بگات؟
ئه‌مه بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.