حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستنیشانکراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌ستیکردووه به هه‌وڵه‌کانی و کۆبوونه‌وه کردن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق.
به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه ئایا عه‌بادی ده‌توانێت له واده‌ی یاسایی خۆیدا حکومه‌ته‌که‌ی پێکبهێنێت؟
ڕه‌نگین عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت حه‌یده‌ر عه‌بادی تا متمانه‌یه‌کی زیاتر بۆخۆی کۆ بکاته‌وه و ئه‌و پشتیوانیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه ده‌یه‌وێت زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندی بکات و هه‌ر بۆیه‌شه زیاد له هێز و توانای خۆی به‌کارده‌هێنێت تا بتوانێت له واده‌ی یاساییدا حکومه‌تی نوێ پێکبهێنێت.
ڕه‌نگین عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات عه‌بادی ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه و کێشه‌ش ده‌بێته‌وه له‌وانه کێشه‌ی ئاسایشی و ده‌شڵێت عه‌بادی ڕابردووی نوری ئه‌لمالیکی له‌به‌رچاوه و هه‌ر هه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ی دووباره کردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی مالیکی ئه‌وا داهاتووی خۆی و یهزموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی ناشرین ده‌کات هه‌ر بۆیه ده‌بێت عه‌بادی ئه‌و سیاسه‌تانه بگۆڕێت که مالیکی دایڕشتوون.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگین عه‌بدوڵا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: