سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن داوا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ده‌کات کۆمه‌ڵێـک ده‌سه‌ڵات به حکومه‌ته‌که‌ی بدات تاوه‌کو بتوانێت ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سـانه بکات که گومان ده‌کرێت به‌شـداریـیان له تێرۆردا کردبێت.
ده‌یڤد کامیرۆن ڕۆژی دووشه‌ممه له وتارێـکی له به‌رده‌م په‌رله‌مان ئه‌م داوایه‌ی کرد و گوتی ده‌بێت ئه‌و ڕێگه یاسایـیانه بگرن که بوار به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مانه ده‌دات. گوتیشی جێی داخه که ده‌بینین که‌سانێـکی به‌ریتانی له عێراق و سوریا پـشـتیوانی له کۆمه‌ڵێـکی وه‌کو داعش ده‌که‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌هێڵێت ئه‌و که‌سانه بۆ به‌ریتانیا بگه‌رێنه‌وه که بیانین یان خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیـیه ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێـک بکات که ته‌نها ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه.
کامیرۆن له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا باسی له پـێشـهاته‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد و گوتی کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ئاسایشی به‌ریتانیا هه‌یه. باسی له‌وه‌ش کرد نزیکه‌ی 500 به‌ریتانی موسڵمان له عێراق و سوریا په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه.