Accessibility links

به‌ریتانیا چه‌ک ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ ده‌کات


وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق به‌ به‌های 2.6 ملیۆن دۆلار چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی عێراق و پـێشـمه‌رگه‌ ده‌کات.

له‌ به‌یانـنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ هاتووه‌ " هێشتا هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ زۆر که‌متر چه‌که‌یان هه‌یه‌ به‌ به‌راورد به‌وه‌ی داعش هه‌یه‌تی، بۆیه‌ ئێمه‌ یارمه‌تیـیان ده‌ده‌ین له‌وه‌ی به‌رگری له‌ خۆیان و خه‌ڵـکی بکه‌ن و هه‌روه‌ها پـێشڕه‌وی داعش ڕابگرن."

ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا پـێشـتر گوتبوی هیچ شتێـک به‌ دور نازانێت وڵاته‌که‌ی ئه‌نجامی بدات له‌ هه‌وڵی بۆ له‌ناوبردنی داعش، به‌ڵام ئاماژه‌ی کردبوو که‌ به‌ریتانیا به‌شـداری له‌ هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌کان ناکات هه‌تاوه‌کو حکومه‌تێـکی نوێ له‌ عێراقدا پـێـک‌نه‌هێنرێت.

هه‌تا ئێسـتا به‌ریتانیا ته‌نها به‌شـداری له‌ کۆمه‌کی مرۆیی و دیده‌وانی و گه‌یاندنی پـێداویسـتی له‌شـکری بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ کردووه‌. بڕیاره‌ چه‌که‌کان سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ بگه‌ن.

XS
SM
MD
LG