Accessibility links

گه‌نجه‌ کورده‌کانی ناو داعش په‌شیمانن


گەنجە كوردەكانی ناو ڕیزەكانی داعش لە چوونی خۆیان بۆ ناو ڕیزەكانی ئەوان پەشیمان دەبنەوە چونكە وەك خۆیان دەڵێن چەكدارە عەرەبەكانی ناو داعش گومانیان لێ دەكەن و تەنانەت ئەوەشیان نەشاردووه‌تەوە كە داعش ژمارەیەك لەو كوردانەی ناو ڕیزەكانی خۆی بە تۆمەتی سیخۆری بو هێزەكانی پـێشمەرگە كوشتووە و گومانی ئەمیرەكانی داعش بەرامبەر كوردەكانی ناو ڕیزەكانی خۆی زیادیكردووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە دەیان گەنجی كوردی ناو داعش خۆیان ڕادەستی هێزەكانی ئەمنی كوردستان دەكەن و ئەوانەی كە خۆیان رادەستی هێزەكانی ئەمنی كوردستان ناكەن بەرەو وڵاتانی دیكە هەڵهاتوون و لە داعش دابڕاون.

لەم بارەیەوە ئەیوب عەبدوڵڵا سەرۆكی لیژنەی ناوخوی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای رایگەیاند هه‌تا ئێستا روون نیـیە ژمارەی ئەو گەنجانەی كە پەیوەندیـیان بە ڕیزەكانی داعشەوە كردووە چەند دەبێت، بەڵام ژمارەكە بەو شێوەیە نیـیە كە لە هەندێك كەناڵەوە باسی لێوە دەكرێت و ئاماری مەترسیدار لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە، ئەو گەنجانەی كە رۆیشتوون ئێستا پەشیمانن، و بە پێی زانیاری لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە لە سەرچاوە ئەمنیەكانەوە تاكیدی لەسەر كراوەتەوە و بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند ژمارەی ئەو گەنجانەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە پەیوەندیان بە ناو ڕیزەكانی داعشەوە كردووە ژمارەیان 250 هه‌تا 300 که‌س دەبێت و ئێستاش پەشیمان بوونەتەوە لە چوونیان بو ناو ڕیزەكانی داعش.

زانیاری زیاتر لە بارەی ژمارەی ئەو گەنجە كوردانەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە پەیوەندیان بە ناو ڕیزەكانی داعشەوە كردووە لە راپۆرتی ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمەریكا لە هەولێر گوێ بیست دەبن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:20 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG