له‌به‌ره‌کانی ڕووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش شه‌ڕێکی سه‌خت هه‌یه وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات له‌ناوچه جێناکۆکهن ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ده‌رنێت، له‌هه‌ندێک ناوچه پێشڕه‌وی له‌به‌رچاوی پێشمه‌رگه هه‌یه.
ئاری هه‌رسین سه‌رۆکی لیژنه‌ی پیشمه‌رگه و شه‌هیدان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: په‌رله‌مانی کوردستان له 22/7 دا, 21 بڕیاری ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه و ناوچه‌کانی خاکی هه‌رێم ده‌رکردوه.
سه‌باره‌ت به‌ئاسایشی ناوخۆی شاره گه‌وره‌کانی کوردستان ده‌ڵێت: شاره‌کان له‌ده‌ستێکی ئه‌میندان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و ئاژانسی پاراستن و پۆلیسه‌وه ده‌پارێزرێن.
له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه پێشبینی ده‌کات دۆخی به‌ره‌کانی چه‌نگ تا وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه درێژه ناکێشێت، ئه‌گه‌ر درێژهیشی کێشا، دۆخه‌که به‌قازانجی هیزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌شکێته‌وه.