Accessibility links

عومه‌ر عینایه‌ت: له‌%90ی پرۆژه‌کانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان وه‌ستاون و قاسه‌ی حکومه‌ت خاڵی‌یه‌.


Omar Enyat
Omar Enyat

ئه‌ندازیار و ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رۆکی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتووگوزار و ئاسه‌واره‌کان ده‌ڵێت: له‌کوردستان بوودچه‌ بۆ پرۆژه‌ی زۆر حه‌یاتی نه‌بێت خه‌رج ناکرێت، زۆرینه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ش ئیشکردنیان ڕاگیراوه‌، له‌ئێستاشدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانیدا زیاتر له‌ 300$ ملێۆن دۆلاری ئه‌وبه‌ڵێنده‌رانه‌ قه‌رزاره‌.

سه‌باره‌ت به‌پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت له‌به‌نده‌ره‌کانی تورکیاوه‌ و له‌به‌نده‌ری جیهانه‌وه‌ ده‌ست حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌وێت و ده‌ست وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان ده‌که‌وێت و ‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌ڵێت: به‌شی نه‌ک پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕیوه‌بردنی کوردستان ناکات، به‌شی بوودجه‌ی مووچه‌خۆرانیشی ناکات، هه‌رێمی کوردستان و عێراق وڵاتێکن پشتیان به‌داهاتی نه‌وت به‌ستوه‌، کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری ئه‌مانه‌ هه‌مووی پشت گوێخراون.

ده‌شلێت: حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ زیره‌کانه‌ مامه‌ڵه‌بکات، زیاتر له‌ 1 ملێۆن و 600 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌کوردستاندا هه‌یه‌، مووچه‌خۆره‌کانیش به‌هۆی کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ بوونه‌ته‌ مووچه‌خۆر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:04 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG