ساڵح نیکبه‌خت پارێزه‌ر و شاره‌زای قانونی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئێران ده‌ڵێت ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌تی عێراق به تایبه‌تی له ماوه‌ی هه‌شت سـاڵی حوکمڕانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو، وایکرد پـێـکهاته‌کانی عێراق جگه له حزبه شیعه‌کان مافه‌کانیان بوخرێن، به تایبه‌تی سووننه‌کان، بۆیه سه‌ر ئه‌نجام داعش دروستبووه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی کۆبانیش، به‌ڕێز نیکبه‌خت له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گوتی تورکیا ده‌سـتی هه‌یه له هێرشی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی و ئه‌مه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌که له یه‌په‌گه، چونه‌که ئاماده نه‌بوو به‌شداری له شه‌ڕی دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د بکات.
پاشان ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گرت به‌وه‌ی وه‌ک پـێویست کارێـکی ئه‌وتۆیان بۆ به‌رگری له کۆبانی نه‌کردووه، ده‌ڵێت کوردسـتانی عێراق به حوکمی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانه هه‌یه‌تی ده‌توانێت داوا بکات هێرشی زیاتری ئاسمانی له دژی داعش له ده‌وروبه‌ری کۆبانی ئه‌نجام بدرێت. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌م هه‌ڵوێسته بیرناچێته‌وه.