پاش زیاتر له سێ هه‌فته له هێرشی به‌رفراوانی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی و ئاواره‌بوونی به ده‌یان هه‌زار که‌س و هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی گه‌یشتنی شه‌ڕه‌کان بۆ شه‌قامه‌کانی شـاری کۆبانی، په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به نیازه ڕۆژی سێشه‌ممه شاندێـک ڕه‌وانه‌ی کۆبانی بکات به مه‌به‌ستی " ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ئەو ناوچەیە و تاووتوێکردنی بارودۆخەکە."
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کرێت شانده‌که پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له کۆبانی ڕاپـۆرتێـک ئاماده ده‌کات و له‌سه‌ری بنچینه‌ی په‌رله‌مان دانیشـتنی بۆ سازده‌کات.
له‌م باریه‌وه حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕابوون تۆفیق مه‌عروف سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کردووه.
ڕابوون مه‌عروف ده‌ڵێت ناردنی ئه‌م شانده ته‌نها جۆرێـکه له ده‌ربڕینی پشـتیوانی. جه‌خت له‌وه ده‌کات ئه‌وان وه‌ک په‌رله‌مان ده‌سـتی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تیـیان نه‌گرتووه له‌وه‌ی یارمه‌تی کۆبانی نه‌ده‌ن.
پاشان ده‌ڵێت له باشوری کوردسـتان تێـگه‌یشتنێـکی هه‌ڵه بۆ کاری په‌رله‌مان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت به ئه‌رک و کاره‌کانی حکومه‌ت ئه‌نجام بدات.