شێرکۆ میروه‌یس: بۆ داعش زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌م سه‌نگه‌رانه ببه‌زێنیت و بگاته خانه‌قین
بۆ ماوه‌یه‌که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه له روبه‌رووبۆنه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئاخۆ ئه‌مرۆ داعش له کوێ جێگیره و هێزی پێشمه‌رگه له کوێ، وه تا چه‌ند ئه‌م تیرۆریستانه شیانی هه‌یه مه‌ترسی بۆ سه‌ر خانه‌قین درووست بکه‌ن؟
شێرکۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مەڵبەندی 8 لە خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌و شوێنانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه تێدا جێگیره تا وه‌کو ئێستا به‌رامبه‌ر به گروپی تیرۆریستی داعش راوه‌ستاوه، له‌م سنوره‌ی قه‌ره‌ته‌په، جه‌له‌ولا و نه‌فتخانه که میحوه‌ری گه‌رمه‌سیره وه رێگا نه‌دراوه هیچ پێشره‌ویه‌ک بکات. کاک شێرکۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ندێ پێشره‌ویمان کرد و توانیمان بۆ ماوه‌یه‌ک له جه‌له‌ولا بمێنینه‌وه، به‌ڵام له دووای ئه‌وه به باشمان زانی له سنوری جه‌له‌ولا سه‌نگه‌ره‌کانمان قایمتر بکه‌ێن و ئێستا که‌متر له کیلومه‌ترێک له جه‌له‌ولاوه دوورین وه سێ کم له سه‌عدیه‌وه نزدیکین، ئومێد ده‌که‌ێن بتوانین له درفه‌تێکی که‌مدا ئه‌و ناوچانه‌ش ئازاد بکه‌ێن. کاک شێرکۆ ده‌شڵێت تا وه‌کو ئێستا هێزی پێشمه‌رگه هیچ پلانێکی نه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی که بیه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه به یه‌کجاری ئازاد بکات، بگره سه‌ر قاڵی دانانی پلانه".