Accessibility links

مه‌حمود سه‌نگاوی: ئێمه‌ هێشتا له‌ به‌رگری داێن و تا ئێستا بریارمان نه‌داوه‌ هێرش بکه‌ێن


مه‌حمود سه‌نگاوی: سوپای عێراق به‌ پێ یاسا و ده‌ستور درووست نه‌بوه‌
مه‌حمود سه‌نگاوی: سوپای عێراق به‌ پێ یاسا و ده‌ستور درووست نه‌بوه‌

مه‌حمود سه‌نگاوی: ئێمه‌ هێشتا له‌ به‌رگری داێن و تا ئێستا بریارمان نه‌داوه‌ هێرش بکه‌ێن

چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێزێکی زۆرتری ره‌وانه‌ی جه‌له‌ولا کرد. ئاخۆ ئێستا ناوچه‌که‌ له‌ چ بارێکدایه‌، ئاخۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رگری کردندان وه‌ یاخود له‌ هێرش بردن؟

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" باری ناوچه‌که‌ خراپ نییه‌، به‌ڵام داعش هه‌وڵ ده‌دات زیان به‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌ێنیت، له‌ شه‌ره‌کاندا توانای روبه‌رووبونه‌وه‌یان نه‌ماوه‌، ئێستاکه‌ش له‌ هه‌وڵی دانانی مین و ته‌قینه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێک له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بوه‌شێنن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌کانی خۆێ قاێم کردووه. کاک مه‌حمود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی ره‌وانه‌ی جه‌له‌ولا کراوون زۆربه‌یان له‌ جێگاکانی تره‌وه‌‌ رایان کردووه‌ ‌، له‌ شه‌ردا شکاوون و پێیم وا نییه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت هێرش بکه‌ن و جێگا داگیر بکه‌ن. کاک مه‌حمود ده‌شڵێت ئێمه‌ ئێستاکه‌ له‌ به‌رگری داێن و تاکو ئێستاکه‌ بریارمان نه‌داوه‌ هێرش بکه‌ێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قرار ببێ ئه‌توانین هێرش بکه‌ێن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:10 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG