قادر خه‌نده‌ره‌ش: هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات که‌وتوونه‌ته ژێر هێژمونی هێزه‌کانی باشور
هه‌ر وه‌کو ده‌بینین لایه‌نه‌کانی باشوری کوردستان سه‌باره‌ت به کۆبانی بۆچوونی جۆرا و جۆریان هه‌بوه، وه سه‌ره‌رای مه‌ترسیه‌کان له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه کۆ ده‌نگیه‌ک به‌دێ ناکرێت. ئاخۆ چ روانینێک هه‌یه سه‌باره‌ت به رۆلی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باره‌ی ناکۆکی لایه‌نه‌کانی باشوری کوردستان سه‌باره‌ت به کۆبانی و شه‌ڕڤانانی په‌یه‌ده؟
قادر خه‌نده‌ره‌ش چالاکی کاروباری رامیاری له ههڤپهێبینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به باوه‌ری من لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌یانتوانیوه رۆلی ئه‌ساسی خۆیان له‌و کێشه‌یه‌دا ببینن، ئه‌وه‌ی که ده‌بینین هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتونه‌ته ژێر هیژمونی باشوره‌وه و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر که‌م و لاوازیان هه‌یه. کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئیتر ره‌نگه هه‌تا باشور هه‌نگاو هه‌ڵ نه‌هێنیته‌وه، تا باشور خۆ که له کێشه‌کان نه‌کات به کێشه‌ی خۆێ، ئه‌و هێزانه له خۆیان را نابینن هه‌ستن کارێک بکه‌ن که خۆیان باوه‌ریان پێی هه‌یه. کاک قادر ده‌شڵێت به داخه‌وه لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌و شێوه‌ی بۆ شه‌نگاڵ ئاماده‌گیان ده‌ربری بۆ رۆژئاوا نه‌یانکرد وه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه کاریگه‌ریه‌کانی یه‌کێیتی و پارتی".