Accessibility links

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستان تا ئێستا هیچ فه‌توایه‌کیان دژ به‌ داعش ده‌ر نه‌کردوون


Sarteep Jawhar
Sarteep Jawhar

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستان تا ئێستا هیچ فه‌توایه‌کیان دژ به‌ داعش ده‌ر نه‌کردوون

ئاخۆ چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک هه‌یه‌ بۆ رۆڵی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌م شه‌ره‌ی که‌ تیرۆریستیه‌کانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تووشی کوردی کردووه‌؟

رۆژنامه‌وان سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ده‌بوایه‌ لایه‌نه‌‌ ئیسلامیه‌کان رۆڵێکی دیکه‌یان بدیبایه‌ و خه‌مێکی دیکه‌یان له‌ شانه‌، مه‌به‌ستم خه‌می ئه‌وان زیاتره‌ تا خه‌می لایه‌نه‌کانی دیکه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش گروپێکه‌ هه‌ڵگری ئایدیایه‌که‌ ئیسلامیه‌، لایه‌نه‌کانی خۆشمان ئیسلامین، ده‌بو وه‌ڵامێکی موقنعیان پێ بوایه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان، که‌ ئه‌مانه‌ی هاتوون دووره‌ له‌ ئیسلام، هه‌ڵگری هه‌ڵس وکه‌وتی ناشیاوون به‌رامبه‌ر به‌ ئینسانیه‌ت، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ تا ئێستاکه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ بده‌نه‌وه‌ که‌ له‌ شه‌قامی کوردستان در حه‌ق به‌ داعش درووست بوه‌ . کاک سه‌رتیپ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئیسلامیه‌کانی خۆمان تا ئێستا فه‌توایه‌ک، لێدوانێک، بریارێک ده‌ریان نه‌کردووه‌ پێمان بڵێن ئه‌مانه‌ مورته‌دن، کافرن، لایه‌نی که‌م پێمان بلێن ئه‌و شه‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش ده‌یکات جیهاده‌ به‌ ده‌سته‌واژه‌ ئیسلامیه‌که‌ی. کاک سه‌رتیپ ده‌شڵێت ئه‌وان هه‌وڵیان داوه‌ له‌و ده‌سته‌واژه‌ توندانه‌ی که‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ئیسلامیه‌کان ده‌ری ببرن به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وان، خۆیان ده‌دزنه‌وه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:57 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG