هێزی چه‌کداری ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش سنورێکی فراوانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و ناوچه‌ی که‌رکوکیش خه‌تی ته‌ماسی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌کدارانه هه‌یه، له‌نێوان دانیشتوانی شاری که‌رکووکدا ئه‌مه بۆته مایه‌ی دڵه‌ڕواکێ و دروستبوونی مه‌ترسی له‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆرستیه هێرشی هاوشێوه‌ی شاری موسڵ بۆ سه‌ر که‌رکوک دوباره بکاته‌وه. ئایا ئه‌م مه‌ترسیه له‌جیگای خۆیایه‌تی یاخوود به‌رپرسانی شاری که‌رکووک ئاماده‌کاریان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه کردوه؟ ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دینه له‌گه‌ڵ ووریا کاڵێ.
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت: به‌هۆی بۆردومانی فرۆکه‌جه‌نگیه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان ئاواره‌ی زۆر له‌عه‌ره‌بی ناوچه‌ی تکریت و ده‌وروبه‌ری ڕوویان له‌که‌رکووک کردوه.
ده‌شڵێت: هێزی پێشمه‌رگه شاره‌زایی باشی له‌شه‌ڕی به‌رامبه‌ر به‌داعش وه‌رگرتوه، ئاشنای شێواز و تاکتیکه سه‌ربازیه‌کانی بوه، پیشمه‌رگه له‌ئێستادا ڕێکخراوتهوه و هێزێکی زۆریش لهناوچهیکهی کوردستانه‌وه بۆ به‌ره‌کانی که‌رکووک ڕه‌وانه‌کراون.