ئارێز ئه‌نده‌ریاری: یارمه‌تی باشور زۆر گرنگه بۆ رۆژئاوا
هه‌ر به‌و شێوه‌ی لایه‌نه توند ره‌وه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلام و هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی و موسڵمان یارمه‌تی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن، تا چه‌ند ئه‌و یارمه‌تیه‌ی که بریاره له باشوره‌وه ره‌وانه‌ی رۆژئاوا بکرێت گرنگه.
رۆژنامه‌وان ئارێز ئه‌نده‌ریاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هاو پشتی و پشتێوانی باشوری کوردستان یان کورد له سه‌رانسه‌ری جیهان، به تاێبه‌تی باشوری کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی تا راده‌یه‌ک نێۆنه‌ته‌وه‌ییه و په‌ێوه‌ندی دیپلۆماتیکی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا هه‌یه، به تاێبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌ێمانیه‌تیه‌ی که‌له مانگی رابوردوو دژ به داعش پێکهات، ده‌توانێ کاریگه‌ریه‌کی زۆر زۆر گرنگی هه‌بێت و ئه‌نجام و ئاکامی شه‌ره‌که به قازانجی گه‌لی کورد بشکێنیته‌وه. کاک ئارێز هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و ژووری ئۆپوراسیونی هاوبه‌شه که پێکهێنراوه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌توانێ له‌وێشدا له باشوری کوردستان رۆڵی خۆێ به شێوازێکی کارا بگێڕێت بۆ هاریکاری رۆژئاوای کوردستان. کاک ئارێز ده‌شڵێت لێره‌دا پێویستی چه‌که، چه‌کی پێشکه‌وتوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا فه‌ره‌تر له 2500 تانک، هامه‌ر و ئۆتۆموبیلی سه‌ربازی هه‌ره پێشکه‌وتوو که دوواترین ته‌کنه‌لۆژی تێدا به کار هێنراوه له لایه‌ن داعشه‌وه له شه‌ری موسڵ دا ده‌ست به‌سه‌ردا گێرا و ئێستا له‌به‌ر ده‌ستیاندایه".