پاش ئه‌وه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان یه‌په‌ژه له کۆبانی به‌رگریـیه‌کی که‌م وێنه‌یان نیشـانی هه‌موو جیهان دا له به‌رامبه‌ر هێزێـکی گه‌وره‌ی داعش که به جۆره‌ها چه‌کی قورسه‌وه له سێ لای شاره‌که‌وه په‌لاماریان ده‌دات.
ئه‌م به‌رگریـیه وایکرد جیهان له ئاستی بێ ده‌نگ نه‌بێت و پـێش هه‌موویان ئه‌مه‌ریکا که به کرده‌وه یارمه‌تیـیان بدات.
هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش جگه له‌وه‌ی وه‌ک ئه‌رکێـکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی خۆی پاڵپـشـتیـیان ده‌کات، هه‌روه‌هاش وه‌ک پـێزانینێـک له به‌رامبه‌ر به هاناچوونی ئه‌و هه‌زاران لێقه‌وماوه‌ی خه‌ڵگی شه‌نگال که وه‌کو ئاواره‌کانی سه‌ر چیای شه‌نگال ده‌یگێڕنه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ کوڕان و کچانی ڕۆژئاوا به هانایانه‌وه نه‌چوونایه ئه‌وا ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریان هاتووه زۆر گه‌وره‌تر ده‌بوو.
ئێسـتا ئه‌وه‌ی هیوا و خواستی شه‌قامی کوردیـیه، ئه‌وه‌یه پـێشمه‌رگه بتوانێت یارمه‌تی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بدات له تێـکشکاندنی داعش له‌و ناوچه کوردیـیانه‌ی داگیری کردوون. پاشان ئازادکردنی شه‌نگال و جه‌له‌ولا و سه‌عدیـیه و هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردسـتانی عێراقیش.
ئه‌گه‌ربێت و ئه‌مانه هاتنه دی، ئه‌وا کورد ده‌توانێت بڵێت هه‌نگاوێـکی گه‌وره‌ی ناوه به ئاڕاسته‌ی یه‌کڕیزی ماڵی خۆی و هه‌روه‌ها په‌یامێـک بۆ جیهان ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ر شوێنێـکی کوردستان بۆ ته‌واوی گه‌لی کورد هێڵی سووره.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
شێرزاد ئێزدی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده).
عادل قه‌ره‌داغی، ڕۆژنامه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشووی سه‌نته‌ری هه‌واڵ و سیاسه‌تی که‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس.