ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه که‌وا کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به (داعش) خۆی ئاماده ده‌کات بۆ هێرشکردنه سه‌ر شاری که‌رکوک و له به‌رامبه‌ردا هێزی زیاتری پـێشمه‌رگه بۆ شاره‌که ڕه‌وانه‌کراون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکوک له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی به دوری ده‌زانێت داعش په‌لاماری که‌رکوک بدات، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر داعش بۆی بکرێت ڕه‌نگه هه‌وڵی په‌لاماردانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای که‌رکوک بدات.
گوتیشی پـێشـتر به‌ر له‌وه‌ی پشـتیوانی هێزی ئاسمانیشـیان هه‌بێت نه‌یانهێشـتووه داعش پـێشـڕه‌وی بکات، بۆیه ئێسـتا بڕوا ناکات داعش بتوانێت له ناوچه‌کانی ئه‌وان هه‌وڵی هێرشکردن بدات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه‌کردنی هێزی زیاتری پـێشـمه‌رگه بۆ که‌رکوک، گوتی هێزه‌کان هه‌ر ئه‌وانه‌ی پـێشوون و ڕه‌نگه ته‌نها ئاڵ‌وگۆڕیان پـێکرابێت. گوتیشی که‌رکوک پـێویستی به پـێشمه‌رگه‌ی زیاتر نیـیه، چونکه هه‌موو گه‌نج و پـیرێـکی ئه‌و شاره پـێشمه‌رگه‌ن و ئاماده‌ن به‌رگری له شاره‌که‌یان بکه‌ن.
حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه