ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌مه‌ریکا وایکرد کۆماریـیه‌کان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتی کۆنگرس کۆنترۆڵ بکه‌ن، به‌مه‌ش چاوهڕواندهکرێت گۆڕانکاری به‌سه‌ر گه‌لێـک له سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما بێت، له‌وانه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردووی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا زیاتر سه‌نگی خسته سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ناو وڵات و هه‌وڵی ده‌دا هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی بۆی بکرێت خۆی له قه‌یرانه‌کانی جیهان دور ڕابگرێت. بۆ نمونه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سـتبه‌کاربوونی وه‌کو سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2009 کاری بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق کرد که جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی گه‌وره‌ی کۆماریـیه‌کان بوو له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هێشـتا عێراق له‌و توانایه‌دا نیـیه ته‌نها به هێزه ئاسایشیـیه‌کانی خۆی سه‌قامگیری وڵاته‌که‌ی بـپارێزێت.
سه‌باره‌ت به سوریاش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵێـکی زۆری دا له ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی کۆتایی به قه‌یرانی ئه‌و وڵاته بهێنێت، به‌ڵام زۆربه‌ی کۆماریـیه‌کان داوای هه‌ڵوێستی توندتریان ده‌کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆ کار بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئه‌سه‌د بکات به‌ر له‌وه‌ی توندڕه‌وانی ئیسلامی ڕه‌وشه‌که بۆخۆیان بقۆزنه‌وه و سوریا به‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مڕۆی بگه‌یه‌نن که‌وا داعش و نوسره و گروپه توندڕه‌وه‌کانی دیکه لایه‌کیان کۆنترۆڵکردووه و بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سته‌یت له ئه‌مه‌ریکا.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی، مامۆستای مێژوو له زانکۆی کۆیه.