Accessibility links

مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌


Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف
Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌

له‌ کاتێکدا هێزه‌کانی Partiya Yekîtiya Demokrat, PYD بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له‌ 55 رۆژه‌ له‌ کۆبانی شه‌ر ده‌که‌ن، هیچ لایه‌نێکی تری سوری لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ئاراسته‌ی داعش نه‌کردوون و کورد به‌ ته‌نیا شه‌ری تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات.

رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا هاوپه‌ێمانی نیشتمانی سوریا که‌ تێدا ( اخوان المسلمین) باڵا ده‌سته‌ و ناوه‌ندیه‌که‌ی له‌ تورکیادایه‌ وه‌ سوپای ئازاد باڵێک له‌و هاوپه‌ێمانیه،‌ زۆرتر له‌ ژێر کاریگه‌ری تورکیادایه‌ که‌ تا ئێستا به‌ شێوه‌کی چالاکانه‌ به‌شداری ئه‌و شه‌ره‌ی نه‌کردووه‌ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی‌ تورکیا پشتێوانی داراییان ده‌کات و وڵاتانی عه‌ربی که‌نداو وڵاتانی سوننی به‌ تایبه‌ت لایه‌نگیری ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ش هیچ کامیان به‌و کانتۆنانه‌ی که‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان دامه‌زراوون حه‌ز ناکه‌ن. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و‌ هویانه‌ی که‌ رژێمی ئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ری داعش دژ به‌ کورد بێده‌نگه‌ ئه‌وه‌یه‌ سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. سه‌باره‌ت به‌و چاو و راوانه‌ی گوایه‌ په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د دا هاوکاری هه‌یه‌، ده‌ڵێت شه‌ری کۆبانی زۆری له‌و سیاناریوانه، له‌و درو ده‌له‌سه بێ به‌ڵگانه‌ی به‌ دروو خسته‌وه و تا ئێستا بێجگه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێم و هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌ێمان هیچ لایه‌نێکی تر هیچ جوره‌ یارمه‌تیه‌کی نه‌داوه‌".‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:46 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG