چاودێرێـک ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه به پشـتیوانی هێزی پـێشـمه‌رگه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێـکی داعش له شاری کۆبانی و توانیویانه شه‌قامێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی باکور له نزیک بازاڕی هال کۆنترۆڵ بکه‌ن.
زار مسـتۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت هه‌روه‌ها گوتی هێزی پـێشـمه‌رگه به چه‌کی قورس 5 کیلۆمه‌تر له باشوری شاری کۆبانی بۆردومان کرد که چه‌کدارانی داعشی لێ گردبووبوونه‌وه. ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی بینراوه ماتۆرسکیلێـکی داعش پـێوه‌بووه و 2 چه‌کداری سه‌ری کوژراون. هاوکات داعش ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای کۆبانی داوه‌ته به‌ر خومپاره.
پاشان گوتی زانیاری هه‌یه داعش چه‌کداری زیاتری له شاری ئه‌لبابی پارێزگای حه‌له‌ب به‌ره‌و شاری مونبج هێناوه به‌و ئامانجه‌ی به‌ره‌و کۆبانیـیان ڕه‌وانه بکه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه داعش ئێسـتاش هه‌وڵ ده‌دات شاری کۆبانی داگیربکات.
سه‌باره‌ت به بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان، گوتی ئه‌مڕۆ پـێـنج هێرشی ئاسمانی له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری کۆبانی کراون و یه‌که‌میان له کاژمێر 12:45 ی شه‌و له ناوچه‌ی کانی عه‌ره‌بان بوو و له ئاکامدا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ڕوویدا، به‌ڵام نازانرێت زیانه‌کانی داعش به‌و بۆردومانه چی بوون.