گوڵاڵه ئاریا: ئاێین ئه‌گه‌ر له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو هیچ سودێکی نییه، ته‌نها دژی مرۆڤه
ئاێین شتێکی تاێبه‌ت به که‌س و تاک و مرۆڤ ئازاده له بژارده‌کاندا، ئاخۆ ئاێین چ گرنگیه‌کی هه‌یه له ژیانی مرۆڤدا؟
گوڵاڵه ئاریا خوێندکاری دکتۆرا له Organic Environmental Chemistry شیمی ئۆرگانیکی ژینگه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاده‌ڵێت" من خۆم که‌سێکم که په‌ێره‌وی له مرۆڤایه‌ت ده‌که‌م واته Humanist ئاێین له ژیانی مرۆڤدا ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بکه‌وێته ده‌ستی گرنگیه‌کی نییه، ته‌نها دژی مرۆڤه، من وه‌کو کهسیاتێهک، ئاێین پێوێست نییه که‌سێک په‌ێره‌وی بکات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته که‌سێکی تاێبه‌ت، ده‌کرێ رێز له مرۆڤایه‌تی گرت، که‌س نه‌کوژیت، ده‌ست بۆ که‌س درێژ نه‌که‌ێت، دزی مه‌که، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ناکات ئاێینیکت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببیته که‌سێکی تاێبه‌ت. گوڵاله خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێستاکه ئاێینهکان به تایبه‌تی ئاێینی ئیسلام واێ لێ هاتوه که ده‌یه‌وێت شه‌ریعه‌ت به سه‌ر هه‌موو که‌سێکدا بسه‌پێنیت، به زۆر هه‌موو که‌سێک بنێرنه به‌هه‌شت که ئه‌مه شتێکی زۆر دژ به مرۆڤایه‌تیه. گوڵاڵه خانم ده‌شڵێت بزانه هه‌ر ئاێین تێکه‌ڵاوی حکومه‌ت بوو چی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه له سه‌ده‌کانی ناوه‌راستدا، سه‌ده تاریکه‌کان له ئه‌وروپا که کریستانیهت فه‌رمانره‌وا بوو، بزانه ئه‌وروپا چی به‌سه‌ر هات، ئێستاکه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئیسلام هاتوه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌یانه‌وی شه‌ریعه پیاده بکه‌ن، هه‌ر ته‌ماشای ئێران بکه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر که‌سی که خۆی به ئازادی خواز بزانێ و رێز له مافه‌کانی مرۆڤایه‌تی بگرێت ده‌بێت دژی ئه‌مانه تێ بکۆشیت و رێگا نه‌دات ئه‌مانه سه‌ر بکه‌ون".