Accessibility links

حه‌سه‌ن قازی: رۆماڵکردنه‌کان به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ رووداوێکی تاێبه‌ت له‌ قۆناغێکی تاێبه‌تدا


Hassan Ghazi حه‌سه‌ن قازی
Hassan Ghazi حه‌سه‌ن قازی

حه‌سه‌ن قازی: رۆماڵکردنه‌کان به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ رووداوێکی تاێبه‌ت له‌ قۆناغێکی تاێبه‌تدا

گومانی تێدا نییه‌ میدیا چه‌کێکی به‌ هێز و کاریگه‌ره‌ له‌ ئاراسته‌ کردنی رووداو، بابه‌ت و کێشه‌ و گرفته‌کان. چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ میدیاکانی جیهان هه‌یه‌ له‌ رۆماڵکردنی ئه‌و کێشه‌ و بابه‌تانه‌ی په‌ێوه‌ندی به‌ کورده‌وه‌ هه‌یه‌. بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان له‌ رادیو و ته‌لفزیۆنه‌کاندا به‌ زمانه‌کانی بێگانه‌، چ گرنگیه‌کی هه‌یه‌؟

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" تێشکی میدیا به‌ گشتی له‌ ئاستی جیهانیدا له‌ سه‌ر کێشه‌کان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ رووداوێکی تاێبه‌ت له‌ قۆناغێکی تاێبه‌تدا. سه‌باره‌ت به‌ به‌راوودر له‌ رۆماڵکردنی رووداوه‌کان له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وروپا وه‌ یاخود رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کاک حه‌سه‌ن ده‌ڵێت جیوازی به‌و شێوه‌ هه‌یه‌ که‌ هیچ میدیایه‌کی بێ لایه‌ن نییه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ راده‌ی بابه‌تی بوون تێدا جیاوازی هه‌بێت، لێره‌دا جیاوازی به‌و شێوه‌ هه‌یه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ که‌ سانسۆر هه‌یه‌ وه‌ یاخود له‌ وڵاتانه‌ی که‌ میدیا گرێدراوی حکومه‌ته‌کانه‌، که‌ بێگومان به‌ پێی سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کان بۆ شته‌کان ده‌روانن. کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت هه‌ر وه‌کو له‌ کێشه‌ی کۆبانیدا ده‌بینین جۆره‌ بابه‌تی بوونێک هه‌یه‌ وه‌ له‌ میدیای تورکیاشدا تا راده‌یه‌ک چه‌واشه‌ کاری هه‌یه‌. سه‌باره‌ت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان به‌ زمانی بێگانه‌ ده‌ڵێت مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ رووت له‌ ئاخێوه‌رانی ئه‌و زمانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاخێوه‌رانی ئه‌و زمانه‌ به‌ره‌و ئه‌و په‌یامه‌ی که‌ تو باسی لێوه‌ ده‌که‌ێت راده‌کێشی، جا سروشتیه‌ خه‌باتی میدیایی و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی ده‌وڵه‌تان و وڵاتانیش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌به‌ر چاو گیراوه‌، هه‌ر بۆ نموونه‌ ده‌زگایه‌ک وه‌کو BBC که‌ له‌ کاتی خۆێ دامه‌زراوه‌ تا راده‌یه‌ک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی برتانیادا بوه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:39 0:00

XS
SM
MD
LG