گوڵاڵه که‌مانگه‌ر: هه‌ره‌شه‌ی مه‌لایه‌ک له باشوره‌وه دژ به رۆژئاوا مه‌نتقی نییه
له کاتێکدا به پێی پێوانه‌کانی شارستانیه‌ت، ئه‌مرۆ کۆمه‌ڵگای کوردی به تاێبه‌تی له باشوری کوردستان به به‌راوورد له‌گه‌ڵ رابوردوودا پاشهگهزهی کردووه، له رۆژئاوای کوردستان رێکخراوه‌یه‌ک وه‌کو په‌یه‌ده که ناوچه‌که به‌رێوه ده‌بات یاسایه‌کی سیکولار بۆ کانتۆنه‌کان راده‌گێنێت.
نووسه‌ر و ره‌خه‌نه‌گر خانم گوڵاڵه که‌مانگه‌ر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت"بریاره‌که‌ی کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا، ئه‌وه شتێکه هێشتا نه چوه‌ته بواری جێبه‌جێکردن، واته فۆرمێکی خامی هه‌یه وه ئه‌و به‌شه‌ی من چاوم پێی که‌وتوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر شتی باشی تێدایه، به‌ڵام زۆر جێگای وورد بونه‌وه‌ی هه‌یه. سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه‌کانی مه‌لا کامه‌ران ئاخ‌و خه‌می نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی یان ئاێینهکه، ده‌ڵێت هێچ کامیان، ئه‌و خه‌می زانایانی ئاێینی هه‌یه وه‌کو به‌شداری ده‌سه‌ڵات وه‌کو باسی ده‌کات ئه‌وه‌ی له باشوردا هه‌یه له رۆژئاواشدا هه‌بێت. کوڵاڵه خانم ده‌شڵێت لێره‌دا ئه‌بینین له کاتی خۆێ که یاسای کوردستان نووسرا فیشارێک هه‌ر له‌م جۆره له‌سه‌ر یاسادانه‌ر هه‌بوه ".