Accessibility links

کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ نێردراوانی سه‌ربازی وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت


ڕۆژی دووشەممە بە سەرپەرشتی مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ئەنوەری حاجی عوسمان بریكاری وەزارەت و فەریق شێروان عەبدولڕەحمان ئەندامی فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەت و جێگرانی سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە و ئۆپەراسیۆن و مەشق و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی وەزارەت و نوێنەرانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی كە پێكهاتبوون لە نێردەی سەربازی وڵاتانی ئەمه‌ریكا و بریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و كەنەدا و ئۆسترالیا و هۆلەندا، كۆبوونەوەی هەفتانەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی سەربازی بەرێوەچوو، لای خویەوە وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی هەفتانەی ڕووداوەكانی پێشكەشكرد و تیایدا دۆخی میحوەرەكان و گەیشتن و دابەشكردنی چەك و پێداویستیە سەربازییەكانی باسكرد پاشان تیشك خرایە سەر شێوەی مەشق و ئۆپەراسیۆنە نوێیەكانی پێشمەرگە، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا نێردەوی هاوپەیمانان پوختەی كاروچالاكیە سەربازییەكانی خۆیان لە ماوەی دوو هەفتەی راِبردوودا خستەڕوو ، بە تایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنانەكان .

لەم بارەیەوە هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت دا بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند كەوا لەم كۆبوونەوەیەدا بە گشتی باس لە پێشڕەویەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كراوە و هەروەها ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند كەوا وڵاتی ئەمەریكا وەكو سەرپەرشتیاری هاوپەیمانیەتی نێودەڵەتی ڕۆڵێكی نەرینی هەیە لەم هاوپەیمانیەتیەدا و توانیویەتی ڕۆڵێكی زور باش بگێڕێت لە نێوان هێزی پێشمەرگە كوردستان لەگەڵ سوپای عێراقی و هەروەها لەگەڵ وڵاتانی تری هاوپەیمان لە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمەریكا لە هەولێر له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00

XS
SM
MD
LG