شێرکۆ میروه‌ێس: هه‌بوونی له‌شکه‌ری ئێرانی له ناوچه‌که‌ی ئێمه‌دا تا ئێستا به هیچ جۆرێک به‌دی نه‌کراوه
زۆر جار له میدیاکاندا ده‌بینین و ده‌بیستین گوایه هێزه‌کانی ئێرانی به جل و به‌رگی سڤیله‌وه له ناو شاری خانه‌قین ده‌سۆرێنه‌وه وه یاخود له شه‌ری دژ به داعش دا له به‌ره‌کانی گه‌رمیان له سه‌عدیه و جه‌له‌ولا ده‌بینرێن.
شێرکۆ میروه‌ێس ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8 له خانه‌قین، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا شه‌ری دژ به گروپی تیرۆریستی داعش که هه‌ره‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتان و بگره وڵاتانی دووره ده‌ست وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا، بۆیه ده‌بینیت ئاماده‌بوونیان هه‌یه له به‌رگرتنی ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه که هه‌ره‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، هه‌ره‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان، هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئازادیه‌کان و پێشه‌وه چوونی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له عێراق و ناوچه‌که، بۆیه ده‌بینین ئاماده‌بوونیان به‌رز ده‌نرخێنرێت و به چاوی رێزه‌وه سه‌ێر ده‌کرێت. کاک شێرکۆ هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌راوورد بکه‌ێت بێگومان وڵاتانی ناوچه‌ش، چ ئێران، تورکیا، عه‌ره‌بستانی سعودی وه یاخود کوێتیه‌کان هه‌موو ئه‌مانه بێگومان له نزدیکه‌وه پلانیان هه‌یه، به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ به‌رگرتن له‌م هه‌ره‌شه‌یه، بۆیه ئه‌و هه‌موو وڵاتانه له رێگای ده‌زگا زانیاری و موخابه‌راتیه‌کانیه‌وه چاودێری کوێ ره‌و‌شه‌که ده‌که‌ن. کاک شێرکۆ ده‌شڵێت ئێرانیه‌کان هه‌ڵوێستیان له میدیاکاندا به ئاشکرا راگه‌یاندوون که دژ به‌م گروپه‌ن، بێ قوسور ئه‌بن له دژایه‌تی کردن و به‌رگرتن له هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌م گروپه، چ پێویست ئه‌کا ئێرانیه‌کان به شاراوه‌یی بین و له به‌رامبه‌ر ئه‌م گروپه بوه‌ستن، بۆیه ئه‌گه‌ر بیکه‌ن به ئاشکرا ده‌ێکه‌ن، به‌ڵام هه‌بوون وه یاخود ئاماده‌بوونی له‌شکه‌ری ئێرانی له ناوچه‌که‌ی ئێمه تا ئێستا به هیچ جۆرێک به دی نه‌کراوه".