ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: هه‌ڵه‌ی ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌کان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌کات به تێرۆریست
ئه‌مرۆ ئیسلام له هه‌ر کاتێکی تر رادیکاڵتر و توند و تیژتر بوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کارێکی ئاسایی بێت به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشیه چۆن گواسترایه‌وه رۆژئاوا و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و وا سه‌ری هه‌ڵدا؟
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆڵه‌رو شاره‌زای کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" پێیم وایه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌شێکی قه‌ێرانێکی فیکریه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریکا و ته‌نانه‌ت له ئاسیاش وه به‌شێکیشی ئه‌و قهێرانیه ئابوریهدایه که هه‌موو ناوچه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده له رۆژئاوا ئه‌بینین، دیاره ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر خه‌ڵکی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی جۆرا و جۆر و سه‌ر به ئاێینزای جۆرا و جۆر هاتوونه‌ته وڵاتانی رۆژئاوایی و له‌وێ نیشته‌جێ بوون و له‌و ئازادی و دیمۆکراسیه که له‌وێ بوه که‌ڵکیان وه‌رگرتوون. کاک ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به بیر و باوه‌ره ئایدیۆلۆژیه‌که‌ی ده‌ڵێت من زۆر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م که به‌شێکی که‌متری دێته سه‌ر رێک، بۆچوونێکی ئایدیۆلوژیکی ئیسلامی توندره‌و تا ئه‌وه‌ی، سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌و ئاڵوگۆر و ئه‌و بار و دۆخه سیاسیه دژواره بێ که له‌و وڵاتانه‌ی که پێی ئه‌ووترێ وڵاتانی ئیسلامی ئێستا زاڵه. ئه‌م وڵاته دیکتاتۆریانه هه‌موویان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوه‌وه، به ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تریشه‌وه له باری سیاسی و ئابوریشه‌وه پشتگیریان لێکراوه، ئه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی ئێستا ئه‌بینین له دژایه‌تیکردنی رۆژئاوا که گوایه ئه‌مه رۆژئاوایه که وای کردووه ئه‌م بار و دۆخه له‌و وڵاتانه پێته پێشه‌وه، که ئه‌ڵبه‌ته من پێیم وا نییه. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوا وه به تاێبه‌ت ئه‌مه‌ریکا تاوانباره له‌م کاره‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له کاتی شه‌ری ساردا بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێیتی سۆڤیه‌ت(سه‌رچاوه‌ی کۆمونیزم) ئه‌وان له ئایدیۆلۆژیه‌تێک ئه‌گه‌ران له ناوچه‌که‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بارته‌قای کۆمۆنیزم بکا وه گه‌نجان و پێشکه‌وتوو خوازانێک که له‌وێ هه‌ن دوور بخه‌نه‌وه له بیر و بۆچوونێک که له یه‌کێیتی سۆڤیه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرا وه به‌م چه‌شنه له‌و ئاێینانهی که به‌رامبه‌ر به یه‌کێیتی سۆڤیه‌ت ده‌وه‌ستانه‌وه پشتگیریان کرد ، که به‌رجه‌سته‌ترینیان تالیبان بوو".