کاروان ساڵح: کاره تیرۆریستیه‌که‌ی هه‌ولێر کاردانه‌وه‌ی شکه‌سته‌کانی داعشه
له‌وانه‌یه له به‌غدا و شوێنه‌کانی تری عێراق ته‌قینه‌وه و ماشینه بۆمبرێژکراوه‌کان کارێکی رۆژانه و ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ هه‌رێم کوردستان ئه‌وه کارێکی نه ئاساییه. ئاخۆ ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر چ ئاماژه‌یه‌که؟
کاروان ساڵح ئه‌ندامی پێشووێ لیژنه‌ی ئاسایشی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌مرۆ هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه له شه‌رێکی ده‌سته و یه‌خه‌دایه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش، له هه‌موو به‌ره‌کانی جه‌نگ تیرۆریستانی داعش له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی به تاێبه‌تی له دوێنیه‌وه و له ئه‌مرۆ و به‌یانیه‌وه روبه‌رووی شکه‌ستێکی گه‌وره بونه‌ته‌وه، من پێیم وایه ئه‌وه کاردانه‌وه‌ی ئه‌و شکستانه‌ی داعشه که بۆ په‌رده پۆشکردنی شکسته‌کانی خۆێ لێره و له‌وێ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پشێوی وه هه‌ر وه‌ها هه‌ندێک کاری تیرۆریستی وا ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان وه یاخود په‌یامێک بنێری که وا داعش ماوه. کاک کاروان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌مه‌ودووا ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ێن چاو کراوه‌تر بین نه‌هێڵین ده‌ستی تیرۆریستان بگاته ناو شار و شاروچکهکانمان وه به تاێبه‌تی پاێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان".