دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئاواره عه‌ره‌به‌کان دوو جار زیان له ئێمه‌ی کورد ده‌دات
له پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ندێک کاردانه‌وه هه‌بوون به‌رامبه‌ر به ئاواره عه‌ره‌به‌کانی به هۆی ڕه‌وشی ئاسایشیه‌وه له ناوچه‌کانیاندا شوێنه‌کانی خۆیان جێهێشتووه.
له پاش هێرشه‌کانی مانگی شه‌شی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی عه‌ره‌ب خۆیان گه‌یاندۆته هه‌رێمی کوردستانی عیراق و له‌وێ نیشته‌جێبوون.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه خۆکوژیه‌ی ڕۆژی 4شه‌ممه ده‌مانخاته به‌رده‌م پێویستی پێداچوونه‌وه به هه‌ردوو بواری ئاسایشی و سه‌ربازیشدا و به تایبه‌تیش له پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی دێنه ناو کوردستانه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌کردنانه به‌پێی ده‌ستوری عێراق و به‌پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێت.
دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و هێرشه خۆکوژیه‌ی له هه‌ولێر کراوه زیاتر ئایین و ئاینزای به‌سه‌ردا زاڵه نه‌ک ڕوانگه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵکی هه‌رێمیش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن که ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌کرێت، به‌ته‌نها شه‌ڕی بواره نه‌ته‌وه‌یی یان ئایینیه‌که نییه به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت شه‌ڕێکه له به‌رامبه‌ر شکۆ و سیاسه‌ت و پێگه‌ی هه‌رێمدا ده‌کرێت.