پاش ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و وه‌زیری نه‌وتی عێراق له هه‌ولێر، بۆ یه‌که‌م جار به کرده‌وه هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان نرا که بۆ چه‌ندان ساڵه که‌ڵه‌که بوون.
هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وتنه‌که بووه‌ته جێی خۆشـحاڵی زۆرێـک له عێراقیـیه‌کان، به‌ڵام ده‌نگیش هه‌ن له دژین و به شـکسـتخواردووی ناودێرده‌که‌ن، له‌وانه حه‌نان فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا که ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی به نسکۆیه‌کی نیشـتیمانی له‌قه‌ڵه‌م داوه.
هاوکات حکومه‌تی تورکیایش که کۆمه‌ڵێـک کێشه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا هه‌یه، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ڕێـگه‌دان به هانارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێـگه‌ی خاک و به‌نده‌ره‌کانیـیه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی عێراق، وا له هه‌وڵی چاکـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدای کرد.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
سیروان عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
دکتۆر به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.