سامان ره‌سوڵپوور: زۆر زه‌حمه‌ته چالاکان شوێنی پارته سیاسیه‌کان له رۆژهه‌ڵات پر بکه‌نه‌وه
له کاتێکدا جیهان خه‌ریکی شه‌ری رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دایه، ئاخۆ تا چه‌ند پێشیلیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤدا له ئێران له بیر ماوه؟
رۆژنامه‌وان سامان ره‌سوڵپوور له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" کاتێک بابه‌تێک راده به‌ده‌ر زه‌ق ده‌کرێته‌وه به تاێبه‌ت له ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدا و قه‌باره‌ی ژینوساێدهکان رۆژانه زۆر گه‌وره‌ن ، به سرۆشت ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی که شتێکی ناوخۆ و له چوارچێوه‌ی سنوری وڵاتێک‌دا تا راده‌یه‌ک له ژێر تێشکدان، ده‌خرێنه په‌راوێز و له‌و چوارچێوه‌شدا کێشه‌ی مافی مرۆڤ و پێشلکاریه‌کان له کوردستان و ئێران که هه‌ن، کاڵتر و که‌م ره‌نگتر خۆیان ده‌نوێنن . سه‌باره‌ت به دوواچووی کێشه‌ی زیندانیانی کورد له ئێران کاک سامان ده‌ڵێت بۆشایی سیاسی پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ پڕ ناکرێته‌وه، وه به هۆێ نه‌بوونی توانایی کۆمه‌ڵگایه‌کی به هێزی سڤیل، نه‌بوونی پارتێکی به‌هێزی سیاسی، بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی به‌رهه‌ڵست و به توانا، زۆر زه‌حمه‌ته چالاکانی سیاسی ئه‌و بۆشاییه پر بکه‌نه‌وه".