Accessibility links

حه‌سه‌ن راوی: ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان پێش مه‌زهه‌به‌که‌مانه‌‌


Hasan Rawi
Hasan Rawi

حه‌سه‌ن راوی: ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان پێش مه‌زهه‌به‌که‌مانه‌‌

ناوچه‌ کوردیه‌کانی ده‌روه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه‌ کێشه‌یه‌کی هه‌ستیار بوونه‌ بۆ کورد، هه‌رچه‌ند هه‌ندێ له‌و ناوچانه‌ی له‌ شه‌ر و په‌لاماره‌کانی داعش دا که‌وتنه‌وه‌ ده‌ستی کورد به‌ڵام هه‌ندێکیش له‌ ژێر ده‌ستی داعش دا ماوون .

تا دوێنی مشت و مری کورد له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ داعیشیشی هاتوه‌ته‌ سه‌ر، ئایا بۆ کورد جیاوازیه‌کی هه‌یه‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ژێر ده‌ستی کام له‌وانه‌ دا بن؟

حه‌سه‌ن راوی هونه‌رمه‌ند، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به‌رپرسی رادیۆێ مه‌ده‌نیه‌ت له‌ خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌یری ئه‌و باره‌ی کوردستان بکه‌ێن، سه‌ێری ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ ئێستاکه‌ ئازاد کراوون، بگره‌ هه‌موو رێبه‌راتی کورد و عێراقیش گه‌ێشتنه‌ ئه‌و باوه‌ره‌ که‌ ده‌بێت شته‌کان له‌سه‌ر مێزی گفت و گۆ چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌رێنه‌وه‌ چوار گۆشه‌ی یه‌کم. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بێگومان هاوکاریه‌ک هه‌بوه‌، هاو ئاهه‌نگیه‌ک، رێکه‌وتنێک بۆ ئه‌م شه‌ره‌ی بۆ سه‌ر داعش و راونانیان. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زۆربه‌ی خانه‌قین شیعه‌ نشینن و که‌وتونه‌ته‌ نێوان ئێرانی شیعه‌ له‌ پشته‌وه‌ وه‌ میلیشیا شیعه‌کان له‌ پێشه‌وه‌، له‌ رووی ئاێینیه‌وه‌ تا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه‌ شیعه‌کان له‌و ناوچانه‌دا پایه‌یه‌ک درووست بکه‌ن، کاک حه‌سه‌ن ده‌لێت خانه‌قین جیاوازه‌ له‌ هه‌موو شاره‌کانی کوردستان، که‌ شارێکه‌ به‌ شاری ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ ژیان ناسراوه‌، راسته‌ ناوچه‌ی خانه‌قین 90% شیعه‌ن، به‌ڵام هاووڵاتیانی نه‌ته‌وه‌یین تاکو ئاێینی، بۆیه‌ ئه‌و شتانه‌ کاریگه‌ری نییه، ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان پێش مه‌زهه‌به‌که‌مانه‌‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:23 0:00

XS
SM
MD
LG