عسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن گێڵ ڕۆزنبێرگ خانمه ئیسرائیله به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کهندیـیهکهی په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه کردووه له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌سـتگیرکراوه.
به‌ڕێز شێخ حه‌سه‌ن ده‌ڵێت نه ئه‌و کچه و نه هیچ کچێـکی یه‌په‌ژه له کۆبانی به‌ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ده‌سـتگیر نه‌رکراوه. ده‌شڵێت ئه‌و کچه به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چووه بۆ کۆبانی.
گوتیشی ئه‌مه پـرۆپاگهندهیه و ده‌یانه‌وێت به‌مه مۆراڵی خه‌ڵـکی پشـکێنن پاش ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر داعش تۆمارکراون.
جێی ئاماژه‌یه گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات ڕاستیـیه‌کان له باره‌ی گێڵ ڕۆزنبێرگ بزانێت ئایا ڕفێندراوه یان نا.
ڕۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلیش له‌م باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی نزیـکی داعشه‌وه بڵاوکرابوونه‌وه.
موشی یه‌عالۆن وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل که بۆ یه‌کێـک له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیل قسه‌ی ده‌کرد، له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه پـرسیاری لێـکرا و گوتی " ناتوانم پـشـتڕاستی بکه‌وه و هیوادارم ڕاست نه‌بێت."
زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلۆ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.