د. رێبوار فه‌تاح: کارێکی باشه هه‌رێم کێشه‌کانی له رێگای دیپلۆماسیه‌وه چاره‌سه‌ر بکات
ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژه کورد و ناوه‌ند مشت و مریانه له‌سه‌ر چه‌ندین کێشه‌ی جۆرا و جۆر له نێوانیان بودجه، نه‌وت، کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان، به‌ڵام دیاره له کۆتاییدا له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه گه‌یشتوون به رێکه‌وتنامه‌یه‌ک. ئاخۆ چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ئه‌و رێکه‌وتنه هه‌یه؟
دکتۆر رێبوار فه‌تاح شاره‌زار کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له ههڤپهێڤینێکدالهگهڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"من به کارێکی باشی ئه‌زانم که هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا توانیوه‌تی به رێگه‌یه‌کی دیپلۆماسی گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکات و زۆرم پێی خۆشه له‌و هه‌ره‌شانه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه که پێشتر هه‌ریم ئهێکرد که به راستی زۆرتر هه‌ره‌شه‌ی به‌تاڵ بوون. دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت زۆر زه‌حمه‌ته که له راستیدا بزانیت ئاخۆ هه‌رێم له‌م سه‌ودایه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوه یان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه به‌ڵام توانیوه‌تی کێشه‌کانی نه‌وت و بودجه چاره‌سه‌ر بکات، به رای من ههنگاوێکی باشه. دکتۆر رێبوار ده‌شڵێت دیاره نا‌توانیت کوردستان له‌و ناوچه‌یه جیا بکه‌یته‌وه، کوردستان له ژێر فشاره‌کانی ده‌ره‌وه‌دایه به تاێبه‌تی تورکیا و ئێران و دیاره ئه‌مه‌ریکاش فیشاری پێی ده‌کات ببێته‌وه به‌شێک له عێراق و له‌گه‌ڵ عێراقدا کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات".