بابان سه‌قزی: تورکیا ئه‌یه‌وێ به عه‌قلیه‌تی پان عوسمانیزم و به فۆرماتێکی نوێ ئیمپراتوریه‌تێک درووست بکات
تورکیا و ئێران دوو هێزی سه‌ره‌کین له ناوچه‌که‌دا که له کێبرکیدان بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان، تورکیا تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بوه شوێن پێی خۆێ له ناوچه‌که‌دا قایم بکات؟
بابان سه‌قزی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"له دووای درووستبوونی ده‌وڵه‌تی تورکیا پاش رووخانی ئیمپراتوری عوسمانی و تا ئێستا، سیاسه‌تی تورکیا بێگومان هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ک رێباز بوه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه نکۆڵی کردن له گه‌لی کورد و گه‌ڵانی تر سه‌ره‌رای گۆرانکاریه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان نه‌ێتوانیوه گۆرانێکی وا درووست بکات که بتوانێت دیموکراسی ده‌سته‌به‌ر کات بۆ تورکیا. کاک بابان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌و بیری و عه‌قلیه‌ی پان عوسمانیزم ئه‌یه‌وێ جارێکی تر ئیمپراتوریه‌ک به‌و ناوه، به‌و شێوازه له فۆرماتێکی نوێ درووست بکات، سیاسه‌ته‌کانی له‌و چوارچێوه دارشتووه به‌رامبه‌ر به کورد و وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ر. کاک بابان ده‌شڵێت خاڵی هاوبه‌شی زۆر هه‌یه له نێوان تورکیا و رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی".