Accessibility links

به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات


به‌رپـرسی نوێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات به‌ مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌ باره‌ی گرفته‌کانی به‌رده‌م ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌ندامبوون له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا.

فێدێریکا مۆگێرینی به‌ یاوه‌ری شاندێـک له‌ ئه‌ندامانی کۆمسیۆنی مرۆیی و فراوانبوون بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ کۆبـبنه‌وه‌. پاشان سه‌ردانی ناوچه‌یه‌کی سنووری تورکیا له‌گه‌ڵ سوریا ده‌کات که‌ له‌وێ په‌نابه‌رانی سوری له‌ که‌مپـدان.

خانم فێدێریکا مۆگێرینی به‌ په‌یامنێرانی گوت ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئاماژه‌یه‌کی به‌هێزه‌ بۆ گرنگی په‌ێوه‌ندیـیه‌کانی نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپا و تورکیا و هه‌روه‌ها نیشـانیشی ده‌دات خوازیارن په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندیـیانه‌ بده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌وه‌تای سـاڵی 2005 وه‌ تورکیا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ وتووێژدایه‌ بۆ به‌ ئه‌ندامبوون له‌و یه‌کێتیـیه‌ی 28 وڵاتی ئه‌وروپای له‌خۆگرتووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا په‌سه‌ند نه‌کراوه‌ به‌هۆی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌که‌وه‌، له‌وانه‌ کێشه‌ی قوبرس، وه‌ ئایا به‌ ئه‌ندامبوونی وڵاتێـکی گه‌وره‌ی زۆرینه‌ موسڵمان له‌ یه‌کێـتیـیه‌که‌یان هه‌تا چه‌ند له‌ به‌رژه‌وه‌ندیاندایه‌.

XS
SM
MD
LG