مه‌هدی فه‌تاحی: کێشه‌ی خه‌بات، چالاکی و سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کورددستان گرێدراوه به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خه‌ڵکی ئه‌و به‌شه‌وه
بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان فه‌ره‌تر له سێ ده‌یه‌یه له نشێویدایه و زۆر جار باس له‌وه ده‌کرێت که بونه‌ته قوربانی باشور.
رۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" به داخه‌وه یه‌کێک له‌و هۆکاره سه‌ره‌کیانه‌ی تا وه‌کو ئێستا چاره‌نووسی کوردی نادیار کردووه نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌ر چوار پارچی کوردستان که پارته کوردیه‌کان له‌سه‌ری کۆک بن و ئه‌مه‌ش کێشه‌ی درووستکردووه وه ئه‌م کێشانه‌ش خه‌ڵک و به‌شه‌کانی تری کوردستانی کردووه‌ته قوربانی. کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و پاساوانه‌ی پارته کوردیه‌کان ئهێهێنێتهوه که گوایه باشوری هه‌رێمی کوردستان، دسه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌رزشی ئه‌وه‌ی هه‌یه که خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو‌و نه‌ک هه‌میشه رابگێردرێت، به‌ڵام ئه‌مه تا راده‌یه‌ک ئه‌م پاساوه جێگاێ خۆێ گرتووه، من پێیم وایه ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که پارته سیاسیه‌کان رێگا چاره‌یه‌کی تر بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزنه‌وه، چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، مه‌سه‌له‌ی خه‌بات و چالاکی، مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کورددستان گرێدراوه به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خه‌ڵکی ئه‌و به‌شه‌وه".