ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی: زیندانی سیاسی موڵکی هیچ حیزب و سازمانێک نییه
دیاره هه‌وڵدانه‌کان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی به‌ندکراوان و مانگرتووانی کورد له ئێران تا دێت زۆرتر ده‌بێته‌وه به‌ڵام هێشتا کۆمه‌ڵگای ئێرانی و نێونه‌ته‌وه‌یی به هانایانه‌وه نه‌هاتوون.
ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی داکۆکی کردن له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" پاش 27 رۆژ له مانگرتنی ئه‌م زیندانیانه و روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی زۆر رووداوی نا گه‌وار یان ناخۆش، له هه‌ره‌شه کردنه‌وه بگره تا ئازار و ئه‌شکه‌نجه، هه‌ر له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان به‌رده‌وامن، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا ده‌نگی ئه‌م زیندانیانه به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نه گه‌یشتووه و هه‌ر وه‌ها هیچ ناوه‌ندێکی مافی مرۆڤ نه نێونه‌ته‌وه‌یی وه یاخود ئێرانی تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه ده‌نگیان هه‌ڵ نه‌برێون و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوون. کاک ئه‌مجه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که دیاره لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه چالاکانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م باره‌و من پێیم وابی کاری باشیان کردووه، به‌ڵام به داخه‌وه کار کرده‌که وه یاخود چالاکیه‌که یان ده‌نگه‌که ته‌نها له چوارچێوه‌ی کوردستاندا چه‌رخیوه وه له‌وه تێ نه‌په‌ریوه بۆ باوه‌رپێهێنان به کۆمه‌ڵگای جیهانی که‌م ئه‌م مانگرتوانه ژیانیان له مه‌ترسیدایه و هه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵگای ئێرانی به دووای خوێدا را کێشی".