دکتۆر ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند: بانگه‌وازه‌که‌مان هه‌م بۆ لایه‌نی کوردیه وه هه‌م بۆ حاکمیه‌تی کۆماری ئیسلامی
له چه‌ند رۆژی رابوردوودا به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له ئێران بانگه‌وازێکیان بۆ یه‌کگرتن و ئاشتی بڵاو کرده‌وه که هه‌ندێ کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێکه‌وتوه‌ته‌وه. ئاخۆ چی هانی ئه‌و به‌ره‌یه‌دا ئه‌و جۆره بانگه‌وازه بڵاو بکه‌نه‌وه؟
دکتۆر ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند سکرتێری به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا لگه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه له مێژه هه‌وڵ ده‌دێن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ کێشه‌کانی کۆنی نێۆ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ حاکمیه‌تی ئێران بدۆزینه‌وه، ئه‌و کێشانه‌ی به تاێبه‌ت له ناوچه‌کانی کورد نشیندا هه‌یه زیانێکی یه‌کجار زۆری به خه‌ڵک و به کۆمه‌ڵگا و به ته‌واوی خه‌ڵکی ئێران گه‌یاندووه، ئه‌وه بوو ئێمه پێیمان وابوو که ده‌بێت رۆژێک کۆتایی به‌و هه‌موو قه‌ێرانه بهێندرێ وه چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزینه‌وه. دکتۆر فه‌ره‌همه‌ند هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه له‌و بانگه‌وازه‌دا روومان له دوو لایه‌ن کردووه که یه‌کێکیان لایه‌نی کوردیه، رێکخراوه‌کانی کوردی وه ئه‌وه‌ی تر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه یاخود حاکمیه‌تی کۆماری ئیسلامی. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌سانێک گۆمان ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه گوایه لایه‌نه ئه‌منیه‌کانی ئێران له نووسینیدا رۆڵیان هه‌بێت ده‌ڵێت ئێمه به نووسین وه‌ڵامان هه‌یه وه ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ده‌ێنه‌وه، به‌ڵام ئێمه ئامۆژگاری ئه‌و براده‌رانه ده‌که‌ێن ئه‌وان ئه‌گه‌ر پێیان وایه ئێمه زیاتر له‌وه‌ی که تا ئێستا کردوومانه پێمان ده‌کرێ، ئه‌وان ته‌شریف بێنن بۆ خۆیان بیکه‌ن".