ئاسۆ که‌ماڵ: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتێکی علمانی نییه و ئه‌بێ بگۆردرێت
فه‌ره‌تر له 100 که‌سایه‌تی رۆشنبیر، نووسه‌ر و چالاکوانانی جۆرا و جۆر به‌یاننامه‌یه‌کیان دژ به دادگای ده‌ربه‌ندیخان و دادوه‌رێکی ئه‌و شارۆچکه‌دا بڵاو کردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر کردن و سزادانی هاووڵاتیه‌کی کورد گوایه به هۆێ ره‌خنه گرتن له قورئان.
ئاسۆ که‌ماڵ نووسه‌ر و چالاکی کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا لگه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به هۆێ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و هاووڵاتیه ده‌ڵێت" ئه‌و که‌سه ئه‌وه‌نده‌ی خۆێ راێگه‌یاندووه دوو بابه‌تی نووسیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له قورئاندا باسی زه‌مین و ئاسمان دا کراوه وه وتوویه‌تی ئه‌م شتانه‌ی قورئان ئه‌ێڵی زانستی نییه وه له‌سه‌ر ئه‌مانه دواکاری گشتی ده‌ربه‌ندیخان سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کردووه وه دادگای ده‌ربه‌ندیخان له لایه‌ن دادوه‌ر حاکم سه‌لاحه‌وه که سه‌ر به یه‌کگرتووی ئیسلامیه گرتویه‌تی به پێ ماده‌ی 372 که گوایه سۆکایه‌تی به ئاێین کردووه و ئێستاکه چاوه‌رێ دادگایی کردنه. کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵیت مادی 372 ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێک سۆکایه‌تی به ئاێینی ئیسلام بکات ئه‌گێرێ وه خودی ئه‌و ماده‌یه به کار ئه‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامدا قسه بکات به تاێبه‌ت لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ئه‌مه ئه‌ورۆژێنن و ئه‌م ماده‌یه بۆ سه‌ر رۆژنامه نووسان و ئه‌و که‌سانه ره‌خنه ده‌گرن مه‌ترسی درووست ده‌کات. کاک ئاسۆ ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵات له کوردستان هێشتا سیکولار نییه‌و پشتی به ئیسلام به‌ستووه، ئه‌م سیاسه‌ته نا درووسته وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتێکی علمانی نییه و ئه‌بێ بگۆردرێت".