Accessibility links

دکتۆر خالید خه‌یاتی: خودی کورد زۆر به‌رپرسه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دابه‌شیه‌ به‌ هۆێ نه‌بوونی گووتارێکی هاوبه‌ش


Dr.Khalid Khayati
Dr.Khalid Khayati

دکتۆر خالید خه‌یاتی: خودی کورد زۆر به‌رپرسه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دابه‌شیه‌ به‌ هۆێ نه‌بوونی گووتارێکی هاوبه‌ش

له‌ سه‌ردانی هه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌، یه‌کم شت که‌ له‌ ده‌میان ده‌رده‌چێت پاراستنی یه‌کگرتوویی و یه‌کرێزی ئه‌و وڵاتاندایه‌‌. مرۆڤ چ تێگه‌یشتنێکی له‌ هه‌میشه‌ دووباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ قسانه‌دایه؟

دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ لینگشۆپینگی سوید له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ده‌بێت له‌ یه‌کم هه‌نگاودا که‌ بزانین ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ له کویه‌وه‌‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ، من پێیم وایه‌ ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ له‌ راستیدا مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر په‌ێمانی ساێکس – پیکۆت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هه‌یه‌ به‌ تاێبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردیان له‌ نێو خۆیاندا دابه‌شکردووه‌ ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و په‌ێمانه‌ن. دکتۆر خالید هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌ره‌رای هه‌موو جیاوازیه‌کی به‌ر چاو که‌ له‌ ئاستی مه‌شروعیه‌ت سازی مێژوویی یا گووتاری هه‌مبه‌ستگی و پێکه‌وه‌ ژیاندا ئه‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وانه‌ هه‌یانه‌ له‌ چه‌ند خاڵدا هاوبه‌شن. دکتۆر خالید ده‌شڵێت هیچ کام له‌و ده‌وله‌تانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای که‌ چاو له‌ واقعیه‌تی نه‌ژادی، نه‌ته‌وایه‌تی، کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بکه‌ن وڵاتی خۆیان بکه‌ن دانه‌مزراوه. دکتۆر خالید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت خودی کورد زۆر به‌رپرسه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دابه‌شیه‌ به‌ هۆێ نه‌بوونی گووتارێکی هاوبه‌ش‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:34 0:00

XS
SM
MD
LG