Accessibility links

سه‌روه‌ر عه‌لی: کورد به‌ بێ پشتێوانی شیعه‌ و هاوپه‌ێمان ناتوانێت ناوچه‌کان بپارێزێت


Sarwar Ali
Sarwar Ali

سه‌روه‌ر عه‌لی: کورد به‌ بێ پشتێوانی شیعه‌ و هاوپه‌ێمان ناتوانێت ناوچه‌کان بپارێزێت

سه‌رکه‌وتنی هێزه‌ هاوبه‌شکان له‌ شری دژ به‌ رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) ده‌نگ و باسی دڵخۆشکه‌رن به‌ڵام گرنگ مانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ له‌ده‌ستی کورد. گه‌رانه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ شیانی هه‌یه‌؟

سه‌روه‌ر عه‌لی چالاکی کاروباری سڤیل له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌ پاراستنی نه‌کات، داعش دیسانه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌، چونکه‌ له‌و ناوصانه‌ی داعشی تێدا بوو تیرۆریستی تیا بوو، که‌ شوێنیکیان بوو بۆ حه‌سانه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌دا و داعشیش ناروا بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بێت که‌سی نه‌بێت له‌و ناوچه‌یه‌دا. کاک سه‌روه‌ر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بۆ نه‌یانتوانی بێنه‌ ناو شاری خانه‌قین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ شاری خانه‌قین که‌سیان نه‌بوو که‌ پشتگیریان لێ بکات بێته‌ ئه‌و ناوچه‌ێله‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ که‌سیان هه‌بوو که‌ باوه‌شیان بۆ کردنه‌وه‌. کاک سه‌روه‌ر ده‌شڵێت کورد به‌ ته‌نیا به‌ بێ پشتێوانی شیعه‌ و هاوپه‌ێمانان ناتوانێت ئه‌و ناوچانه‌ بپارێزێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:22 0:00

XS
SM
MD
LG