خالید محەممەد زادە: مانگرتووه‌کانی ورمێ به پێی پارێزه‌ر و راگهێندراوهکهیان کۆتای‌یان به مانگرتنه‌که‌یان هێنا
زیندانیانی مانگرتووی کورد له زیندانی ورمی بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له مانگێکه له مانگرتندان، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن ده‌ڵێن کۆتایان به مانگرتنه‌که‌یان هێناوه و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن نه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامن.
رۆژنامه‌وان خالید محەممەد زادە له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره بێگومان دوێنی وه‌کو دووایین هه‌واڵی باوه‌رپێکراو که بڵاوکرایه‌وه، چه‌ندین هه‌واڵ بڵاوکرایه‌وه، یه‌کمیان په‌یامی خودی زیندانیانی مانگرتوو له زیندانی ورمێ بوو، پاشان راپۆرتێکی دیکه له لایه‌ن کامپێنی به‌رگریکردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوو و هه‌ر وه‌ها لێدوانێکیش له لایه‌ن سالح نیکبه‌خت که یه‌کێک له پارێزه‌رانی زیندانیه‌کان بوو که کۆێ ئه‌مانه ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند کرد و ئه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه که به‌ڵی زیندانیانی سیاسی له زیندانی ورمێ کۆتایی به مانگرتنه‌که‌یان هێناوه. کاک خالید هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌و بڵاوکراوهشدا که بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌شێک له خواسته‌کانیان به‌دی هاتووه، به تاێبه‌تی خواستی گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندێکی سیاسی له زیندانی ورمێ. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ کورد له ئهزمۆنهکانی فێر نابێت و له کار و کردارێکی له‌و جۆره‌دا کۆ ده‌نگ و هاوکار بن ده‌ڵێت به داخه‌وه ئه‌مه یه‌کم جار نییه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ئه‌م پرسانه له باتی ئه‌وه‌ی هاو ده‌نگیه‌ک، کۆ ده‌نگیه‌ک درووست بکات، ئه‌م پرسانه بیر و رای گشتی کورد له رۆژهه‌ڵات دابه‌ش ده‌کات".