به‌بۆنه‌ی جه‌نی کرێسمسه‌وه سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و خانمی یه‌که‌م میشێل ئۆباما پـێـکه‌وه پـیرۆزبایـیان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵـکی کرد.
سه‌رۆک ئۆباما: جه‌ژنی کرێسمسی هه‌موو لایه‌کتان پێرۆز بێت. مه‌به‌ستمان نیـیه ئه‌مڕۆ زۆر کاتتان بگرین چونکه ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌یه و له‌گه‌ڵ که‌سی خۆشه‌ویسـتان پێکه‌وه بن. و بۆ خۆشیه‌وه بۆ منیش هه‌روایه که مانای ئه‌وه‌یه وتاری حه‌وتوانه‌م ئه‌م جاره به ته‌نیا پێشکه‌ش ناکه‌م.
میشێل: بۆنه‌کان له کۆشـکی سـپی خۆشترین کاته‌کانی ساڵه. هۆڵه‌کان به داری کرێسمس پـڕ ده‌که‌ین و ده‌ڕازێنینه‌وه، وه بۆ ئه‌مسـاڵ زیاتر له 65 هه‌زار که‌سمان ده‌عوه‌ت کردووه که له‌گه‌ڵماندا بـبن.
بابه‌ته‌که‌مان له ژێر ناونیشـانی " جێهانێـکی سه‌یروسه‌مه‌ری زسـتانی منداڵان" ده‌بێت، وه گه‌نجانی ئه‌مه‌ریکایی و به ته‌مه‌نه‌کانیش هه‌لی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێن و پـێـکه‌وه ئاهه‌نگ به‌و بۆنه‌یه بگێڕین.
سه‌رۆک ئۆباما: و ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌ی ئێمه بۆ نرخاندنی له دایکبوونی حه‌زه‌رتی مه‌سیح تێکه‌ڵ به ملیۆنها که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌بێت، واتا هه‌ر له دایکبوونی کۆرپه‌یه‌ک نیـیه، به‌ڵکو په‌یامێکه که گۆڕانی به سه‌ر جیهاندا هێنا ئه‌ویش چوون به هانای نه‌خۆشان، برسێکان، لێقه‌وماوان و له سه‌رووی هه‌مووان یه‌کتر خۆش ویستن و له هه‌مان کاتدا خۆمان خۆش بوێت.
میشێل : هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه بـبێته هه‌لێـک بۆمان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکیـیه‌کانمان و به‌رز ڕاگرتنی خێزان و هاوڕێ و دراوسێـکانمان، وه جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ یه‌ک یه‌کتر بگرینه‌وه به‌و به‌هایانه‌ی به یه‌کمان ده‌به‌ستێته‌وه.
وه‌کو وڵاتێـکیش ئه‌م جه‌ژنه بۆ ئێمه واتای پـیرۆزبایی و ده‌سـتخۆشیـیه له هه‌موو ئه‌و سه‌رباز و سه‌ربازه دێرینانه‌ی خزمه‌تیان کردووین و قوربانیـیان له پـیناوی وڵاته‌که‌مان داوه. هه‌روه‌ها پـیرۆزبایی له خێزانه‌کانیشیان ده‌که‌ین.
سه‌رۆک ئۆباما: له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی دابێت، کرداری شه‌ڕکردنی ئێمه له ئه‌فغانستان به کۆتایی دێت. درێژترین شه‌ڕی ئێمه به به‌رپرسیاری یه‌وه به کۆتایی دێت. و ده‌رفه‌تێک به ئێمه ده‌دات هه‌نگاوێک بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه و باس له ئه‌و هه‌موو شتانه بکه‌ین ئه‌و بنه‌ماڵانه به ئێمه‌یان به‌خشیوه. ئێمه له تواناماندایه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و دۆستان لێک کۆبینه‌وه چونکه سه‌ربازانی ئێمه ئاماده‌ی خۆبه‌خشی و خزمه‌ت کردن بوونه. ئێمه ده‌توانین ڕێز له جێژنان بگرێن له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خوازیار بوونه چاو پۆشی له رۆژی جێژنی خۆیان بکه‌ن.
میشێل: ئینجا بۆیه که سه‌ربازه‌کانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات، بۆ شوێنی کاره‌کانمان، بۆ قوتابخانه‌کانمان، کۆمه‌ڵگاکانمان، له توانای هه‌مووماندایه خزمه‌تیان بکه‌ین هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌وان خزمه‌تی ئێمه‌یان کرد.
ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی JoiningForces.gov بکه‌ن تاوه‌کو بزانن چۆن ده‌کرێت له کۆمه‌ڵگه‌کانتاندا ڕێز و پـێزانینی خۆتان نیشانی ئه‌و سه‌رباز و سه‌ربازه دێرینانه بده‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان و هه‌روه‌ها پـشـتیوانیـشیان لێ بکه‌ن.
ئه‌مه کارێـکی که ده‌توانین نه‌ک ته‌نها له کاتی جه‌ژندا ئه‌نجامی بده‌ین، به‌ڵکو له ته‌واوی سـاڵدا ده‌کرێت.
سه‌رۆک ئۆباما: که‌وابوو له دايکبوونی مه‌سیح له یه‌ک یه‌کتان پێروز. خوا هه‌موو لایه‌کتان بپارێزیت. و داوا ده‌که‌م ساڵی 2015 سالێکی به خۆشی و به ته‌ندروستی بۆ ئێوه بێت.