ڕۆژی هه‌ینی هه‌ندێـک جموجۆڵی دیپـلۆماسی و سیاسی له عێراق و تورکیا و ئێران و هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌نجامدران.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له تورکیا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته کۆبووه‌ته‌وه، له لایه‌کی دیکه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتانی کرد و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمه‌که کۆبووه‌ته‌وه. هاوکات سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جۆن مه‌کـکه‌ین ئه‌ویش سه‌ردانی عێراق ده‌کات.
حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کرد.
دکتۆر فه‌رسه‌ت ده‌ڵێت ئه‌مه سهرهتایـیهکی نوێـیه و زۆر گرنگه له په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له ناوچه‌که‌دا، به تایبه‌تی هاتنی لاریجانی و له هه‌مان کاتیشـدا هاتنی مه‌کـکه‌ین له یه‌ک ڕۆژدا. هه‌روه‌ها هه‌تا ڕاده‌یه‌ک په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و تورکیا گه‌شه‌ی سه‌ندووه، وه گرنگی پـێـکه‌ی هه‌رێمیش له نێو هه‌موو ئه‌مانه‌دا.
پاشان ده‌ڵێت پـێموایه ئه‌م جۆره له یه‌ک نزیکبوونه‌وانه به‌شێـکی زۆری په‌یوه‌ندی به هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆره‌وه هه‌یه که له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک مه‌ترسی هه‌یه و به‌شێـکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و قه‌یرانه دارایـیه‌وه هه‌یه که عێراق و ناوچه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه.