ناسر باباخانی: بوونی سه‌حراروودی له شانده‌که‌دا ره‌چاو نه‌کردنی حهساسهتیهکانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه
بابه‌تێک زۆر هستیاره لاێ هه‌ندێ له لایه‌نه کوردیه‌کان و لایه‌نگیرانیان به تاێبه‌تی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌وه‌یه سه‌ردانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه به تاێبه‌تی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ باشوری کوردستان وه یاخود به پێچه‌وانه‌وه.
ناسر باباخانی رۆژنامه نووس و مامۆستاێ زانکۆ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی راستی بێت له رووی په‌ێوه‌ندیه نێونهتوهییهکانهوه، به پێی ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان دراوسێ ئه‌و وڵاتانه‌دایه که کوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه، ئه‌وه شتێکی زۆر ئاساییه که ئه‌و سه‌ردانه دیپلۆماتیانه بکرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه‌ته هۆێ ره‌خنه و گازنده‌ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به جۆرێک داروشاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و پارچانه‌ی دیکه‌یه. کاک ناسر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت خه‌ڵکی ئێمه به شێوه‌یه‌کی زۆرگوماناوی ده‌روانێته ئه‌و سه‌ردانه به هۆێ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له ئندامانی شانده‌که سهحراروودیه که به کوشتنی دکتۆر قاسملو تاوانباره وه ئه‌وه‌ش به جۆرێک به بێ ریزی لێ ده‌روانن. کاک ناسر ده‌شڵێت لایه‌نی که‌م چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کرا حهساسهتیهکانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و حیزبه‌کان ره‌چاو بکه‌ن".