Accessibility links

عه‌لی فه‌ێلی: ئێمه‌ نه‌مانتوانی له‌و ده‌رفه‌تانه‌ که‌ڵک وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی خۆمان یه‌ک خه‌ێن


San Fermin festivalının ilk günündə iştirakçılar öküzlərin qarşısında qaçırlar. Pamplona, İspaniya. 7 iyul, 2016.
San Fermin festivalının ilk günündə iştirakçılar öküzlərin qarşısında qaçırlar. Pamplona, İspaniya. 7 iyul, 2016.

عه‌لی فه‌ێلی: ئێمه‌ نه‌مانتوانی له‌و ده‌رفه‌تانه‌ که‌ڵک وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی خۆمان یه‌ک خه‌ێن

ووته‌یه‌ک له‌ نێوان عه‌ره‌بدا باوه‌ که‌ ده‌ڵێت" واتفق العرب و علی ان لایتفقوا" واته‌ عه‌ره‌ب رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ رێک نه‌که‌ون. ئه‌و ده‌رده‌ که‌ ساڵه‌ها تووشی عه‌ره‌ب بوه‌، ئێستاکه‌ تووشی کورد بوه‌. پاش رزگارکردنی هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردی که‌ له‌ ژێر ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش دایه‌، مشت و مر و سکاڵا هه‌یه‌ ئاخۆ کی له‌و رزگاری کردنه‌دا به‌شداری کردووه‌.

عه‌لی فه‌ێلی به‌رپرسی ده‌زگای شه‌فه‌ق و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا وه‌کو ووتت به‌ڵکو ده‌رد،‌ ده‌ردی کورد و میلله‌ته‌ هاو چه‌شنه‌کانیشیه‌تی، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ دوژمنێکی هاو به‌شمان هه‌یه‌، هه‌ره‌شه‌ و مترسیه‌کی زۆر زه‌ق و دیار له‌سه‌ر خاکی کوردان، له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌یه‌. کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ داعش کردی له‌ راستیدا خزمه‌تێکی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی به‌ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرد، له‌و روانگه‌وه‌ که‌ کێشه‌ی جوگرافیای کوردستان ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوو و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ هه‌م ره‌واییه‌کی پێیداێن و هه‌م کار ئاسانی بۆ کردین و له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش هه‌موو پێکهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد جیا له‌ هه‌ر ئایدیا و له‌ هه‌ر دید و بۆچوون و روانگه‌یه‌کی پارتایه‌تیه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م لاو ئه‌و لا، وای کرد که‌ هه‌موومان له‌ به‌ره‌یه‌کدا بین، ئه‌ویش به‌ره‌ی دژی داعش، که‌ به‌ره‌یه‌کی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌، دژی خواسته‌کانی کورد و خاکی کوردانه‌. کاک عه‌لی ده‌شڵێت من وا بیر ئه‌که‌م ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێکی زێڕین بوو بۆ ئێمه‌، که‌ به‌ خۆمان بچینه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێمان هه‌بێ، به‌ڵام به‌ داخێکی زۆر بینیم که‌ ئێمه‌ هێشتا زۆرمان ماوه‌ له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌ی دوژمن هه‌ر ئه‌و دوژمنه‌یه‌، دوژمنه‌که‌ش ماوه‌ و دوژمنانێکی تریشی لێ زیاد ئه‌بێ به‌ڵام ئێمه‌ نه‌مانتوانی وه‌کو پێویست له‌و ده‌رفه‌تانه‌ که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ماڵی خۆمان یه‌ک بخه‌ێن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:38 0:00

XS
SM
MD
LG