دکتۆر ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند: له نێوان داواکاریه‌کانمان پیاده کردنی ئه‌و به‌یانیه 10 ماده‌ییه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانه
له هه‌فته‌ی رابوردوو ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له تاران له‌گه‌ڵ راوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران کۆبونه‌وه بۆ گه‌یاندنی داخوازی و نگرانیهکان.
دکتۆر ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند سکرتێری به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له تاران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و چاو پێکه‌وتنه له‌سه‌ر داخوازی ئێمه بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه راگهێندراوێکمان بڵاو کردبوه‌وه که داوای ئاشتی نه‌ته‌وایه‌تیمان کردبوو، وه ئێمه به‌ر ئه‌رکی خۆمان زانی ئه‌و کاره ته‌نها به راگه‌ێندراوه ئه‌نجام نه‌ده‌ێن، به‌ڵکۆ به دوواشدا بجینه‌وه وه بۆ ئه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی وت‌و وێژ بکه‌ێن وه بۆ ئه‌و کاره رێگا چاره‌یه‌ک بدوزینه‌وه، ئه‌وه بوو یه‌کمین که‌س که داوامان کرد چاومان پێ بکه‌وێت ئاغای یونسی بوو راوێژکاری تاێبه‌تی سه‌رۆک کۆمار. دکتۆر فه‌ره‌همه‌ند هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وانیش زۆر ئاماده‌گی خۆیان پێشان دا بۆ ئه‌وه‌ی له نێو وڵاتی ئێمه‌دا له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا ئاشتهوائی نه‌ته‌وایه‌تی بێته کایه‌وه. دکتۆر فه‌ره‌همه‌ند ده‌شڵێت ئێمه چه‌ندین داواکاریمان هه‌بوو له نێوانیان پیاده کردنی ئه‌و به‌یانیه 10 ماده‌ییه که له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ سه‌رۆک کۆمار پێشکه‌شمان کردبوو".