هێمن میرانی: کارێکی گرنگه به‌رپرسانی کورد ده‌گه‌رێنه‌وه ناو خه‌ڵک و له بۆنه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی کورد پتر له جاران به‌شداری له یادکردنه‌وه‌ی بۆنه ئاێینیه‌کان ده‌که‌ن.
هێمن میرانی خوێندکاری دکتۆراه له زانسته رامیاریه‌کان له زانکۆێ لیسته‌ری ئینگلستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به بروای من به بێ ره‌چاو کردنی ئه‌وه‌ی بۆنه‌کان بۆنه‌ی ئاێینی بن یان نه، کارێکی نه‌ک هه‌ر ئاساییه به‌ڵکۆ کارێکی زۆر پێویسته که به‌رپرسانی ئیداری له نێو خه‌لکدا بن، به تاێبه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگه‌شه‌ی دیموکراتیزه کردن ده‌که‌ن. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها سه‌ره‌تا وه‌کو به‌شداریکردن سه‌ێر بکه‌ێن کارێکی گرنگه که به‌رپرسانی کورد ده‌گه‌رێنه‌وه نا خه‌ڵک، به‌شداری خۆشیه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ن وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیش لسه‌ر بۆنه ئاێینیه‌کان بده‌ێن، دیاره کۆمه‌ڵگای کوردستان، کۆمه‌ڵگایه‌کی زۆرینه موسڵمانه، به تاێبه‌ت بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی رۆژی له داێکبووی پێغه‌مبه‌ر، بۆنه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له کوردستان به تاێبه‌ت له شارێک وه‌کو هه‌ولێر".