Accessibility links

یاسادانه‌رانی پاکستانی پلانێک بۆ دامه‌زراندنی دادگای له‌شکری په‌سه‌ند ده‌که‌ن


یاسادانه‌رانی پاکستانی گۆرانکاریه‌کی ده‌ستوریان په‌سه‌ند کردوه‌ ئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌ له‌شکری ولات ده‌دات دادگا دابمه‌زرێنن بۆ دادگایکردنی که‌یسه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ کاری تیرۆرستی و ماوه‌که‌شی بۆ دوو ساڵ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ خانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی پاکستانی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ گۆرانکاریه‌ ده‌ستوریه‌که‌یان په‌سه‌ند کرد وپاشان ره‌وانه‌ی خانه‌ی سه‌روی په‌رله‌مان ده‌کرێت و چاوه‌روان ده‌کرێت له‌ ده‌مێکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌سه‌ند بکرێت و ببێته‌ یاسا.

ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ دامه‌زراندنی دادگا له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی پاکستانی و په‌سه‌ندکردنی له‌ لایه‌ن خانه‌ی خواروی په‌رله‌مانی ئه‌و ولاته‌ ، نوێترین هه‌وڵی حکومه‌تی پاکستانیه‌ بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و وڵاته‌دا ئه‌مه‌ش له‌ ئاکامی ئه‌و کوشتارکاریه‌ی چه‌کدارانی تالیبان له‌ مانگی رابردوودا له‌ خوێندنگه‌یه‌ک له‌ شاری پیشاوه‌ر ئه‌نجامیان دا، ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ له‌لایه‌ن له‌شکری پاکستانیه‌وه‌‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

هه‌روه‌ها نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانی دوای ئه‌و هێرشه‌ خوێناویه‌ ،سزای مه‌رگی هێنایه‌وه‌ گۆڕێ .

حکومه‌تی پاکستانی هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌ک له‌ سزادراوانی تیرۆریست ی له‌ سێداره‌داوه‌ و به‌نیازیشه‌ به‌ سه‌دانی دیکه‌ش سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا جێبه‌جی بکات.

نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانی گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی توندره‌وان و هێزه‌ تیرۆریستیه‌کان ده‌بێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویست به‌ گرتنه‌به‌ری یاساو رێسای ئه‌و په‌ری نائاسی ده‌کات‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاسته‌نگه‌.

XS
SM
MD
LG