پۆلیسی فه‌ڕانسه ئاستی ئاسایشی به‌رزکردۆته‌وه له ده‌مێکدا هه‌روا به دوای ژنێک دا ده‌گه‌رێت که له هێرشه‌کانی تێرۆرستی له پاریس دا یارمه‌تی تاوانبارانی داوه.
ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌ولی دۆزینه‌وه‌ی پێ و شوێنی هه‌یات 26 ساله‌ن که دۆستی ئامدی کۆلیباڵیه، ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له ناوه‌ندێکی جووله چوار کریارجوله‌که‌ی له پاریس کوشت پێش ئه‌وه‌ی پولیس ده‌ستریژی لێبکات و بیکوژێت.
گه‌ڕان به دوای ئه‌و که‌سه پاش سێ ڕۆژ له روودانه‌که‌ی فه‌ڕانسه‌یه که 17 که‌س تێێدا کوژران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕانسه ده‌ڵێن دوو برا که گومانیان له سه‌ره له هێرشی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی گۆڤارێ شارلی هه‌بدۆ بوون ڕۆژی هه‌ینی کوژران و بارمته‌یه‌کیش له ماوه‌ی هێرشی پولیس بۆ سه‌ر باکووری پاریس ئازاد کرا. ڕۆژی چوارشه‌مه له هێرشی بۆ سه‌ر بنکه‌ی گۆڤاره‌که‌دا 12 که‌س کوژران.
له ده‌مێکدا ڕۆژی هه‌ینی ئیواره، سه‌رۆکی فه‌رانسه فڕانسوا ئۆلاند ده‌دوا سپاسی به‌شی ئاسایشی کرد ئه‌وانه‌ی تێرۆریستانیان کوشت.
فڕانسوا ئۆلاند: "ده‌مه‌وێت سڵاو بۆ وره و بویری ئه‌ندامانی کارلێهاتووی پولیس و ژاندارمان و ئه‌وانه بگه‌یه‌نم که له ئه‌و کرداره‌دا به‌شداربوون. ده‌مه‌وێت به ئه‌وان بڵێم ئێمه شانازیان پێ ده‌که‌ین، چونکه کاتێک ئاماژه‌یان پێدرا، ئه‌وان هێرشیان به هه‌مان ده‌ست و برد و به هه‌مان ئاکام ئه‌نجام دا. ئه‌وان ئه‌وه‌یان ئه‌نجام دا که گیانی مرۆڤ ڕزگار بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی که به بارمته گیرابوو.ئه‌وان ئه‌وه‌یان ئه‌نجام دا که تێڕۆریستان له ناوبه‌رن، ئه‌وانه‌ی تاوانه‌که‌یان ئه‌نجام دا بوو."
ڕێ پێوانێک بۆ ڕۆژی یه‌ک شه‌مه له شاری پاریس بۆ نیشان دانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی ڕێکخراوه، و چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت رێبه‌رانی گه‌لێک وڵاتی ئه‌رووپایی له نێویان دا فه‌ڕانسه، ئاڵمان، بریتانیا، ئیتالیا و سپانیا تێیدا به‌شداری بکه‌ن.